بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی سووریا، دوایین کاروانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بریتی لە 350 کەس، گەڕەکی شێخ مەقسود حەلەبیان بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێهێشت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: ئێمە لە ڕێگای ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ئاگربڕ و بردنە دەرەوەی خەڵکی سڤیل و هێزەکانی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەبەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گەییشتووینەتە ڕێککەوتن.
کۆبانێ زیادی کرد: ئێمە داوا لە ناوبژیوانەکان دەکەین کە بەڵێنەکانیان بۆ ڕاگرتنی پێشێل کاری مافی مرۆڤ جێبەجێ بکەن و هەوڵ بدەن بۆ گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان.
Your Comment